ترانه و شعر با صدای AMIR MORAD
کاتێ ڕۆشتی سەیرت ناکەم با نەتبینم کە چۆن ئەشکێی من پێم وایە وا ورد ئەبی لە خۆڵەچی لە خۆڵەچی هێندە دڵت بۆم گریاوە شەونخونی بۆم کێشاوە لە خەیاڵیشدا نەماوم کەچی لەلای دڵت باوم باش ئەزانم گەر بە جەستەش بۆ من نەبووی بەخوا دڵت هەر بۆ منە کێ ئەتوانێ وەکو من تۆ بە وشەیەک ئارامتکا ئەو ساتانەی حەزەکەی بڕۆی بە ماچێک پەشیمانت کا یادگاری زۆرم لات ماون بەخوێنی دڵم تۆمار کراون هیچیانت لێ ناستێنمەوە با لە دڵتا بمێننەوە کاتێ رۆشتی سەیرت ناکەم با نەتبینم کە چۆن ئەشکێی من پێم وایە وا ورد ئەبی لە خۆڵەچی لە خۆڵەچی هەستم بۆتۆ بەس هەست نەبوو لەگەڵ هەستت فەرقی هەبوو من بۆ تۆ ئاوام دڵەکەم چی لە هەستی ساردی تۆکەم حەزم ئەکرد لەلای خۆم بی لە باوەشی گەرمی خۆم بی ئاخر چیبکەم ڕۆژگار وایە تۆ لەوێیت و من لەم لایە کاتێ رۆشتی سەیرت ناکەم با نەتبینم کە چۆن ئەشکێی من پێم وایە وا ورد ئەبی لە خۆڵەچی لە خۆڵەچی