
ترانه و شعر با صدای Hardi Salami
تۆ وەرە با من هەزار گوڵی سوور لەسەر ڕێگاکەت ڕابخەم من و تۆبین عەشق و ماچ دەرگا لەسەر خەم دابخەم وەرە خۆ بڕیار بوو ڕۆژێک بێیت بەڵکوو بەختم بکرێتەوە لەوانەی غرور لادەی عەشق جێگەی بگرێتەوە
تۆ ئەڵێی تەنیایم ئەوێ بۆچی خۆشەویستی بکەم؟ ئەگەر تەنیاییت پێ خۆشە لە دڵما زیندانیت ئەکەم وتووتە ئاوا خۆش ئەژیم کەس گیرۆدە بەخۆم ناکەم ئەگەر دەرفەتم پێ بدەی من تۆ ئالودەی خۆم ئەکەم
خۆ ئەزانم زۆر کەسی تر باوەشیان بۆت کردۆتەوە گڕی خۆتت لەناو دڵی هەزار کەسا کردۆتەوە بەڵام من پەرێشانی تۆم هەموو دنیام بیرچۆتەوە بیرم لە فڕاندنیشت بڕوا بکە کردۆتەوە
تۆ ئەڵێی تەنیایم ئەوێ بۆچی خۆشەویستی بکەم؟ ئەگەر تەنیاییت پێ خۆشە لە دڵما زیندانیت ئەکەم وتووتە ئاوا خۆش ئەژیم کەس گیرۆدە بەخۆم ناکەم ئەگەر دەرفەتم پێ بدەی من تۆ ئالودەی خۆم ئەکەم
آثار دیگر از Hardi Salami