ترانه و شعر با صدای Goran Inzibat
ئەی گوڵ نامەوێ وازت لێبێنم ئەی گوڵ نامەوێ وازت لێبێنم ناوت دەهێنم، گەیوەتە تینم فەرهادی کۆکەن، قاقانەی چینم فەرهادی کۆکەن، قاقانەی چینم ئەی گوڵ، ئەی گوڵ
ئەچی بۆ مەکتەب بمبە لەگەڵتا دەچی بۆ مەکتەب بمبە لەگەڵتا بمکە بە قەڵەم بمکە بە قەدتا بمکە بە قەڵەم بمکە بە قەدتا ئەی گوڵ، ئەی گوڵ
زۆرم خۆشەوێی باندی جگەرم زۆرم خۆشەوێی باندی جگەرم ئەترسم بمرم نەگەییە سەرم، ئاخ ئەترسم بمرم نەگەییە سەرم ئەی گوڵ، ئەی گوڵ
یا مژدەیێ خۆش یاخوود وەڵامێ یا مژدەیێ خۆش یاخوود وەڵامێ خوا باوکت بگرێ وا تۆی نەیامێ خوا باوکت بگرێ وا تۆی نەیامێ ئەی گوڵ، ئەی گوڵ
وەرە سەرینم تێر بکە شینم بێرە سەرینم تێر بکە شینم وا بۆ تۆ دەرچوو گیانی شیرینم وا بۆ تۆ دەرچوو گیانی شیرینم ئەی گوڵ، ئەی گوڵ
ئەی گوڵ نامەوێ وازت لێبێنم ئەی گوڵ نامەوێ وازت لێبێنم ناوت دەهێنم، گەیوەتە تینم فەرهادی کۆکەن، قاقانەی چینم بە تۆی دەبەخشم گیان شیرینم ئەی گوڵ، ئەی گوڵ
گیانە، بولبول، ئای بولبول، ئای، گریانی من و ناڵەناڵی تۆ گەییە ئاسمان گەشتە لای فەلەک، گیانە، گەشتە لای فەلەک گەشتە لای فەلەک بارانی باران گیانە، تۆ بۆ وەسفی گوڵ ناڵەناڵت کرد تۆ بۆ وەسفی گوڵ ناڵەناڵت کرد من دووریی یار پەرێشانمی کرد گیانە، تۆ بۆ وەسفی گوڵ ناڵەناڵت کرد من دووریی یار پەرێشانمی کرد، داد، ئەی داد ئەی یار، ئەی یار، ئەی یار، ئەی یار، ئەی یار
تۆ بەڵێنت دا وتت بۆ خۆم دێم تۆ بەڵێنت دا وتت بۆ خۆم دێم بۆو بەڵێنەی تۆ من هەر چاوەڕێم تاەلەفونەکەت بۆ داخستووە لێم؟ ئەی گوڵ، ئەی گوڵ
ئەی گوڵ نامەوێ وازت لێبێنم ئەی گوڵ نامەوێ وازت لێبێنم ناوت دەهێنم، گەیوەتە تینم فەرهادی کۆکەن، قاقانەی چینم بە تۆی دەبەخشم گیان شیرینم ئەی گوڵ، ئەی گوڵ بە تۆی دەبەخشم گیان شیرینم ئەی گوڵ، ئەی گوڵ
آثار دیگر از Goran Inzibat